سبهی ئێوه كه گهوره بوون
له لاوكا
له حهیرانا
له مزگهوتو دیوهخانا
له چیرۆكا
له هۆنراوهی
شاعیرێكی ترسهنۆكا
ڕهنگه زۆرتان بهر گوێ كهوێ
باسی ئێمهو ئازایهتی
باسی ئێمهو كوردایهتی
بهڵام نهكهن بڕوا بكهن
ههمووی درۆن، درۆی پهتی.
(عه بدوللا په شیو )